لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتى كارهبای ههرێمی كوردستان كرد كه كەمال محمد وەزیری كارەبا لە نووسینگەی تایبەتی خۆی چاوی كەوت بە بەڕێوەبەری پرۆژەی وێستگەی هەڵمی 300 مێگاواتی خەبات لە كۆمپانیای بۆسكۆی كۆریای باشورو شاندی یاوەری
راشیدهگهیهنن لەو دیدارەدا بەتێروتەسەل باس لە چۆنیەتی تێست كردنی هەردوو یەكەی وێستگەی هەڵمی 300 مێگاواتی خەبات كرا، وەزیری كارەبا داوای لەكۆمپانیای ناوبراو كرد چارەسەری سەرجەم گرفت و كێشە تەكنیكی و هونەرییەكانی وێستگەكە بكەن و لەم هەفتەیەدا وەكو تێست هەردوو یەكەكە بەگەڕبخەن، وەزارەتی كارەباش هەموو كار ئاسانی و هاوكارییەكیان دەكات لە پێناو بەگەڕخستنی پرۆژەكە .
راشیدهگهیهنن ، لەلایەن خۆیانەوە شاندی میوان سوپاسی وەزارەتی كارەبایان كردوو بەڵێنیان پێدان لەم هەفتەیەدا هەردوو یەكەكەی وێستگەكە دەخەنە قۆناغی ئەزموونیەوە تاوەكو لەنزیكترین كاتدا ئەم وێستگەیە دەست بەبەرهەمهێنانی كارەبا بكات.
وەزارەتی كارەبا لە رێگەی كۆمپانیای پۆسكۆی كۆرییەوە لە رێگەی وزەی هەڵمیەوە كار بۆ بەرهەمهێنانی 300 مێگاوات كارەبا خەبات دەكات ، كە بەیەكێك لە پرۆژە گەورەو ستراتیژییەكانی وەزارەتی كارەبا دادەنرێت و بۆ یەكەمینجارە لەرێگەی وزەی هەڵمییەوە كارەبا بەرهەم دەهێنرێت، ماوەیەكیش بەهۆی هەندێك گرفتی تەكنیكیەوە كارەكان دواكەوتبوون
لهكۆتادا وهزارهتى كارهبا رایدهگهێ،ێت ، لە ئێستادا وەزیری كارەبا دوای چەندین دانیشتن و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وێستگەكە و كۆمپانیای بۆسكۆی كۆری راستەوخۆ بەدواداچوون و چاودێری كارەكانی وێستگەكە دەكات و كار ئاسانی بۆ چارەسەركردنی تەواوی گرفتە تەكنیكی و هونەرییەكان دەكات.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.