سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 26 ى 8 ى 2019 مووچه‌ى مانگی 5 ى 19 وه‌زاره‌ت و شوێن دابه‌شده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی رایگه‌یاند ، ئه‌مرۆ مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پلاندانان، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، كاره‌با، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، رۆشنبیری و لاوان، پشه‌سازی و بازرگانی ، ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ، ژینگه، ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، كۆمسیۆن، ده‌سته‌ی ژینگه، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌زگای گشتی مین، 3 سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت
ئاماده‌كردنى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.