لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، ئیدارهی گەرمیان بڕیاریدا قوتابخانهیهك بە ناوی بڕیاری شەهید ئاسۆلە سنوری قەزای کفری بکرێتەوە کە بەهۆی شەهیدبوونی باوکی جەڵتەی مێشک لێیدا و گیانی لەدەستدا.
ئیدارەی گەرمیان رایدهگهێنێت ، وەک وەفایەک بۆ خوێنی شەھیدان و گەورەیی ئەو کارەساتە و بەزیندوو ھێشتنەوەی وشە و ناوی بڕیار، لەسەر پێشنیازی قایمقامییەتی قەزای کفری و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکە، بڕیاریان داوە خوێندنگەیەک لەسنوری قەزای کفری بەناوی بڕیاری شەھید ئاسۆوە ناوبنرێت.
ئێوارهى دوێنێ یهكشهممه 25 ى 8 ى 2019 ، بڕیاری كوڕی شەهید ئاسۆ جەلال مەسۆیی گیانى لهدهستدا ، دوای دوو رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی بریاری تەمەن چوار ساڵ بە جەڵتەی مێشك كۆچی دوایی كرد.
بڕیاری تەمەن چوار ساڵ، کوڕی شەهید ئاسۆ مامجەلال مەسۆییە، کە 31ی تەموزی رابردو لە هێرشێکی داعشدا لە شارۆچکەی کوڵەجۆی سنوری گەرمیان لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکی دیکە شەهیدبو.
بڕیاری شەهید ئاسۆ، لەدوای شەهید بوونی باوکی باری دەروونی بڕیاری تەمەن چوار ساڵ تێك دەچێت بەردەوام بە دایكی دەڵێت باوكی لەكوێیە بەو هۆیەشەوە تووشی جەڵتەی مێشك دەبێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.