شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی نەسر لە بیابانەكان و ناوچە سنوورییەكانی ئەنبار، ژمارەیەك پێگە و حەشارگەی چەكدارانی داعش بۆردومان كراون و ئۆپەرِاسیۆنەكەش بۆ كۆتایی ھێنان بە جموجۆڵەكانی داعش بەردەوامە.
بەپێی زانیاریی میدیاکانی عێراق درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی محەمەد شیربەگ، لە سنووری خانەقین شەڕێكی گەرم لە نێوان حەشدی شەعبی و داعش روویداوە و زیانەكان نادیارن.
ھەواڵگری فەوجی خانقینی حەشدی شەعبیش بڵاوی كردووەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو ھەوڵێكی داعشیان پووچەڵكردووەتەوە، بۆ چوونە نێو خانەقین.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.