سیاسەتڤانی ناسراوی کورد و پەرلەمانتاری پێشووی تورکیا لەیلا زانا ، لە پەیامێکدا کە ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە ، وێڕای خۆشحاڵی نیشاندان بەرامبەر دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکومەت . هیواداریشە مەسرور بارزانی لە ئەرکی نوێدا سەرکەوتنی مەزن بە دەستبێنێ لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان .
لە یلا زانا لە پەیامەکەیدا دەڵێ " من لە کاتێکدا بە هەستێکی گەرم پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و جێگری سەرۆک وەزیران وکابینەی نوێی حکومەت دەکەم . ئومێدەوارم ئێوە بە هەموو توانا وهێزی خۆتان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان بدەن"
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.