له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری دووه‌می خولی ئیسپانیا یانه‌ی بارسه‌لۆنای پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو به‌پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ له‌یانه‌ی ریال بێتسی برده‌وه
ئه‌گه‌رچی یانه‌ی میوان له‌خوله‌كی پانزه له‌رێی یاریزان نه‌بیل فه‌قیر گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، به‌ڵام كورانی ڤالڤێری له‌خوله‌كی چل‌و یه‌ك به‌واژووی یاریزان ئه‌نتوان گریزمان گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م به‌گۆلێك به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتاهات
له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی په‌نجا ئه‌نتوان گریزمان گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆماركرد، گوشاره‌كانی بارسه‌لۆنا به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی په‌نجاو شه‌ش كارلس پێرێز گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی له‌یاریه‌كه بۆ تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه تۆماركرد، چوار خولهك دوای ئه‌و گۆڵه جۆردی ئه‌لبا چانسی خۆی تاقیكرده‌وه‌و بارسه‌لۆنای كرده خاوه‌ن گۆڵی چواره‌م
به‌رسلۆنا كۆنترۆلی ته‌واوی جموجۆڵه‌كانی یاریگای كردبوو تا له‌هێرشێكی هه‌ڵگه‌راوه ئه‌رتۆ ڤیدال گۆڵی پێنجه‌می بۆ بارسه به‌ده‌ست هێنا، له‌به‌رامبه‌ردا ریال بێتس له‌خوله‌كی حه‌فتاو نۆ به‌لێدانێكی به‌هێزو سه‌رنج راكێشی لۆرینزۆ مۆرن گۆڵی دووه‌میان به‌ده‌ست هێنا، بهمجۆری یاریه‌كه به‌پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌سه‌ركه‌وتنی بارسه‌لۆنا به‌كۆتاهاتوو و براوه‌ی یه‌كه‌م سێی خالی وه‌رزی ئه‌مساڵ بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.