له‌گه‌ری سێیه‌می خولی ئینگلیزی هه‌ردوو یانه‌ی بۆرنمۆس و مانچسته‌ر ستی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
مانچسته‌ر ستی توانی به‌سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر بهگۆلێگ براوه‌ی سێی خاڵ دیكه بوو، له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه هه‌ردوولا به‌هێرشی چڕ ده‌ستیان به‌یاریكرد تا له‌خوله‌كی پانزه سێرگیۆ ئه‌گیۆرۆ گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد
یاریه‌كه به‌گه‌رم و گوری له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی چل‌و سێی ره‌حیم ستیرلینگ گۆلی دووه‌می بۆ ستیزن به‌ده‌ست هێنا
له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی بۆرنمۆس له‌خوله‌كی زیادكراوی ئه‌و گێمه به‌واژووی یاریزان هاری ویلسۆن گۆلی یه‌كه‌می بۆ بۆرنمۆس تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌م كرده‌وه، له گێمی دووه‌م مانچسته‌ر ستی ئاشتی باشتربوو تا له‌خوله‌كی شه‌ست و چوار ره‌حیم ستیرلیگ گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی بۆ مان ستی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌ركی یانه‌ی بۆرنمۆس له‌یاریه‌كه دوو ئه‌وه‌نده ئه‌سته‌م بوو
به‌مجۆره یاریه‌كه تا كۆتایی به‌سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌قازانجی ستیزن به‌كۆتاهاتوو و كۆی خاڵه‌كانیشی له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندیی بووه نۆ خاڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.