له‌گه‌ری سێیه‌می خولی فه‌ره‌نسا یانه‌ی پاریس سان جێرمان به‌چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی تۆلۆز تۆماركرد، له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه و به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دۆرانی هه‌فته‌ی رابردوو پی ئێس جی چاوی له‌سێی خالی یاریه‌كه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و گێمه به‌بێ گۆڵ به‌كۆتاهات
له‌گێمی دووه‌م پی ئێس جی به‌هێزه‌وه ده‌ستی به‌یاریكرد تا له‌خوله‌كی په‌نجا ئیریك ماكسیم گۆڵی پێشكه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، هه‌وڵه‌كانی پاریس سان جێرمان بۆ سه‌ر گۆڵی تۆلۆز به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی په‌نجاو پێنج ماتیۆ گۆنكالڤز به‌هه‌ڵه گۆلێكی له‌خۆیان تۆماركرد‌و پاریس سان جێرمان بووه خاوه‌ن گۆڵی دووه‌م، له‌خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك ئه‌نخیل دی ماریا لێدانی سزای به‌فیرۆدا، به‌ڵام هاورێكه‌ی ئیریك ماكسیم جارێكی دیكه خۆی گه‌یانده تۆری گۆڵی تۆلۆز و گۆلی سێیه‌م و دووه‌می خۆی له‌یاریه‌كه تۆماركرد
حه‌وت خولهك به‌ر له‌به‌كۆتاهاتنی یاریه‌كه ماركۆس كۆریا گۆڵی چواره‌می بۆ پاریس سان جێرمان به‌ده‌ست هێناو تۆلۆزی له‌یاریه‌كه ته‌واو بێ ئومێد كرد، به‌مجۆره پاریس سان جێرمان توانی براوه‌ی سێی خالی یاریهكهبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.