Erbil 38°C ھەینی 29 ئایار 01:59

پۆلیسی هەولێر: تاوانبارێکی هەڵاتوو دەستگیر کرا

لە پیشخاپوور ده‌ستگیر كرا
کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی شەوی 17 لەسەر 18ی ئەم مانگە لەسەر شەقامی سەدمەتریی هەولێر ئۆتۆمبێلێك خۆی بە هاووڵاتییەكدا كێشا و شوفێرەكەش بۆ شوێنێكی نادیار هەڵات، پۆلیسی هەولێر دەستی بە لێكۆڵینەوە كرد و تاوانبارەكەی لە پیشخاپوور دەستگیر كرد.

رائید هۆگر عەزیز، بەڕێوەبەری راگەیاندن و وتەبێژی پۆلیسی هەولێر به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ،  شەوی 17 لەسەر 18ی ئەم مانگە، هاووڵاتییەك بە ناوی (فەهد حەیدەر رەفیق) كاتژمێر یەك و 7 خولەكی شەو ویستوویەتی لە شەقامی سەد مەتری نزیك چوارڕیانی بەنزینخانەی ئاكار بپەڕێتەوە، بەڵام ئۆتۆمبێلێك خۆی پێدا دەكێشێت و دەمودەست هاووڵاتییەكە گیان لە دەست دەدات و شوفێرەكەش بۆ شوێنێكی نادیار هەڵدێت.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راشیگه‌یاند پاش بەدەستهێنانی زانیاری، دەركەوت كە شوفێرەكە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە بە ناوی (خ.ح.ن) و دوای رووداوەكە ویستوویەتی بچێتە دەرەوەی وڵات، بەڵام لە پیشخاپوور بە هەماهەنگیی هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن و ئاسایشی گشتى، بەشی نشینگەی سووریان، دەستگیر كراوە.
   
هۆگر عەزیز دەشڵێت، تاوانبار دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ بەند كراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.