Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:18

لە پارێزگای ئەدیرنە 4 هه‌زار کۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیر کران

زۆربەیان هەڵگری رەگەزنامەی ئەفغانستان و پاکستانین
کوردستان TV
100%


لە میانی هەفتەی رابردوودا، 3899 کۆچبەر لە پارێزگای ئەدیرنە دەستگیرکراون.

لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاساییدا، تیمەکانی جەندرمە لە دەروازەکانی پارێزگاکە پشکنینەکانیان بەردەوامی پێ دەدەن.

لە میانی هەفتەی رابردوودا، سێ هەزار و899 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون کە زۆربەیان هەڵگری رەگەزنامەی ئەفغانستان و پاکستان بوون.

سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزەکانی سنوور لە یۆنان لە مانگەکانی دواییدا ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە دەستگیریان دەکەن، رەوانەی تورکیایان دەکەنەوە کە ئەمەش پێچەوانەی رێککەوتننامەی جنێڤ، پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەورووپا و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژبە ئەشکەنجە یە.

دوای ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی، کۆچبەرەکان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ دەکرێن.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.