Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 00:49

رووسیا روونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ی 8 ى ئاب ده‌دات

بە هۆی تەقینەوەکەوە 5 کەس گیانیان لەدەست دابوو
کوردستان TV
100%


لە یەکەیەکی سەربازی رووسیادا دوای ئەوەی رۆژی هەشتی ئەم مانگە تەقینەوەیەک روویدا، دەرکەوت تیشکدانەوەی ئەتۆمی لە ناوچەکە بەدیکراوە.

لە راگەیەندراوێکی خزمەتگوزاری کەشوهەوای رووسیا Roshydromet ئاماژە بەوە کراوە کە دوای ئەوەی لە ناوچەی ئارهانگەلسک سەربە شاری سەڤەرۆدڤینسک لە یەکەیەکی سەربازیدا تەقینەوە روویدابوو، هەورێکی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ئاسمانی ناوچەکەی گرتووە.

دوای تەقینەوەکە ئەو هەورە تیشکدەرەوەیە کە لە چەندین ئایسۆتۆپ پێکهاتووە و زانیاری ئەوە دراوە کە ئاستی تیشکدانەوە لە ناوچەکە بۆ ماوەیەکی کورت بەرزبۆتەوە و دواتر دابەزیوەتەوە بۆ ئاستی ئاسایی.

دەزگای وەزەی ئەتۆمی رووسیا Rosatom بڵاویکردبوویەوە کە تەقینەوەی یەکە سەربازیەکەی سەڤەردۆڤینسک بە هۆی رووداوێک لە سەرچاوی هێزی رادیۆئایزۆتۆپ هاتۆتە ئاراوە کە بۆ سووتەمەنی مەکینەی رۆکێت تاقیکراوەتەوە.

بە هۆی تەقینەوەکەوە پێنج کەس گیانیان لەدەست دابوو، میدیای رووسیا ئاماژەیان بەوەدابوو کە دوای تەقینەوەکە تیشکدانەوەی ئەتۆمی لە ناوچەکە دزەیکردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.