Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 22:11

عه‌ممار حه‌کیم: بە ئامانجکردنی دامەزراوە سەربازییەکانمان پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی نیشتمانییە

داوای لە حكوومەت كرد كە بەرامبەر بەو پێشێلكارییانە بێ دەنگ نەبێت
کوردستان TV
100%


سەرۆكی رەوتی حیكمە، عەممار حەكیم رایگەیاند كە بە ئامانجكردنی دامەزراوە سەربازییەكان، پێشێلكارییەكی مەترسیداری سەروەریی نیشتمانییە.

عەممار حەكیم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی "چی رودەدات؟ پێشێلکردنی بەردەوامی سەروەری عێراق لە سایەی بێدەنگی فەرمی و حكوومی كە سەیرە ئەنجامدەران، هۆكار و پاڵنەرەكانی ئەو پێشێلکارییانە ئاشكرا ناكرێن، دەربڕینی ناڕەزایەتیی ئیدانەکردن بەس نییە، چونکە ئەوەی دامەزراوە سەربازییەكانمان رووبەڕووی دەبنەوە پێشێلكارییەكی مەترسیداری سەروەریی نیشتمانییە".

سەرۆكی رەوتی حیكمە، عەممار حەكیم داواشی لە حكوومەت كرد كە بەرامبەر بەو پێشێلكارییانە بێ دەنگ نەبێت، هەروەها بەرپرسیاریەتی بەریگركردن لە سەروەریی نیشتمانی لە ئەستۆ بگرێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، پێشتر حەشدی شەعبی رایگەیاندبوو كە بە فڕۆكە بێفڕۆكەوان هێرشكراوەتە سەر هێزەكانیان لە قەزای قائم رۆژئاوای ئەنبار و لە ئاكامدا چەكدارێكی سەربە حەشدی شەعبی كوژراوە و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.