قایمقامیهتى چەمچەماڵ بڵاوی كردهوه كه لە شەڕی نێوان 2 بنەماڵەدا تەقە ڕوویداوە و بریندار هەیە.
رەمەك ڕەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ ڕایدهگهێنێت ، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشهممه 26 ى 8 ى 2019 ، لە گوندێكی سە بە چەمچەماڵ بەهۆی كێشەی زەوی زارەوە شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە و تەقە كراوە.
قایمقامی چەمچەماڵ دهشڵێت ، بەهۆی ئەو شەڕەوە4 كەس دەستگیركراون و 5 كەسیش بریندارن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.