له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه‌دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ى تیمه‌كانمان به‌بوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردن لە ناحیەی دارەتوو،دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوانە کرایه‌وه و توانرا دوو تۆمەتباری به‌ڕووداوه‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن
ڕائیدی پۆلیس دلشاد حه‌سه‌ن مه‌حیه‌دین بەرپرسی بەشی نەهێشتنی تاوانی دارەتوو رایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئاگادارکراینەوە بەبوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردن لە ناحیەی دارەتوو دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوانە کرانه‌وه و توانرا ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکەین و دەستگیریان بکەین، تۆمەتبار بەناوی (س.س.ص) تەمەن (18) ساڵ بە ڕەگەز عەرەب، تۆمەتبار (ر.ا.ح) تەمەن (16 )ساڵ بەڕەگەز عەرەب، تۆمەتباران دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بەتاوانەکانیان کەوا هەڵسابوون بە ئەنجامدانی (6) تاوانی دزیکردنی پارەو مۆبایل لە ناحیەی دارەتوو.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباران ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا و بڕیاردرا بەبەند کردنی تۆمەتباران بە پێی ماددە(443) لە (ی.س.ع)
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.