وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە حكومەتی ھەرێم، رایگەیاند، 28ی ئەم مانگە كۆتا كاروانی حاجییان دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و ئاماژە بەوەش دەكات ئەمساڵ دوو هەزار حاجی زیاتر سەفەری حەجییان كردووە.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد دوای کۆتای ھاتنی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ و تا ئەمڕۆ دووشه‌ممه 26ی ئابی 2019، شه‌ش هه‌زار و 331 حاجی لەڕێگەی ھەردوو فرۆکە خانەی نێودەوڵەتی ھەولێر سلێمانی گەیشتونەتەوە هه‌رێمی کوردستان.
باس له‌وه‌شكراوه كه لە ئێستا ته‌نها 800 حاجی لە عەرەبستانی سعودیە ماون و بڕیاره تا ڕۆژی پێنجشەممە 29ی ئابی 2019، کۆتا کاروانی حاجیان بگه‌ڕێنه‌وه و به‌وه‌ش هاتنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حاجیان كۆتایی پێ دێت.
گوتشی: لەمساڵدا لە کۆی حه‌وت هه‌زار و 132 حاجی دوو حاجیی هه‌رێمی كوردستان کۆچی دواییان کردوە و ده‌شڵێت: خۆشبەختانە ھیچ نەخۆشیەکی ترسناک لەنێو حاجیاندا ڕووی نەداوە، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه حاجیان بۆ ماوه‌ی زیاترله 35 رۆژ به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له سعودیه ده‌مێننه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئەمساڵ دوو ھەزار كەس زیاتر فەریزەی حەجیان بەجێگەیاندووە ھیوادارین بتوانین بۆ ساڵانی داھاتوو خزمەتگوزارییەكی باشتر پێشكەش بە حاجییان بكەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.