Erbil 38°C ھەینی 29 ئایار 00:41

باوکم و دایکم کاغه‌زی جیابوونه‌وه‌یان ئیمزا کرد

جه‌سته‌یان كردمه‌ دوو پارچه‌
کوردستان TV
100%

باوكم و دایكم كاغه‌زی جیابوونه‌وه‌یان ئیمزا كرد.

دایكم پێی وتم: جیابوونه‌وه‌ به‌وشێوه‌یه‌ خراپ نیه‌.  

باوكم پێی وتم: هاوڕێكانت ماڵێكیان هه‌یه‌،تۆ دوو ماڵت ده‌بێ ، ئه‌ی به‌خته‌وه‌ر ...!!!

دایكم ژوورێكی بۆ ئاماده‌كردم و باوكیشم له‌ ماڵه‌ نوێیه‌كه‌دا ژوورێكی پێدام ..

به‌ مشارێكی كۆن

جه‌سته‌یان كردمه‌ دوو پارچه‌

نیوه‌ی چه‌پم لای دایكم جێهێشت

چاوی چه‌پ و

باڵی چه‌پ و

قاچی چه‌پ .

به‌ چاوی ڕاست و

باڵی ڕاست و

قاچی ڕاسته‌وه‌

له‌گه‌ڵ باوكم ڕۆشتم ..

به‌ڵام باوكم لێی ده‌دام

ئه‌گه‌ر بمگوتبا

بیری نیوه‌كه‌ی ترم ده‌كه‌م .

دایكیشم له‌ژوورێكی تاریك

نیوه‌ی جه‌سته‌ی به‌ند كردم

بۆئه‌وه‌ی بیری لای نیوه‌كه‌ی باوكم نه‌كه‌م .

قوتابخانه‌ی یارییه‌كانیش

منیان ڕه‌ت كرده‌وه‌ بۆ تۆپی پێ

وتیان یاریزانێكمان ده‌وێ

به‌ دوو قاچ یاریی بكات

به‌ قاچێك یاریزانه‌كان ببڕێ و

به‌ قاچێكیش پاس بدات.

خۆشه‌ویسته‌كه‌شم جێی هێشتم

چونكه‌ به‌ یه‌ك باڵه‌وه‌

ئامێزم وه‌ك پێویست گه‌رم نه‌بوو

وایلێهات

چاوی ڕاستم بۆ باوكمی ئه‌ڕوانی و

چاوی چه‌پیش بۆ دایكم

نه‌متوانی پێیان بڵێم :

دوو ماڵم هه‌یه‌

دوو ژوور

دوو سیسه‌م

به‌ڵام ڕوحم له‌ كۆڵان ئه‌نوێ

وه‌رگیراوه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.