له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه ده‌ست مالپه‌ری كوردستانىتیڤى كه‌وتووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند بڵاوی كرده‌وه كه ته‌رمی هاوڵاتی (ج.ص.) ته‌مه‌ن 62 ساڵ دانیشتوی شاری رانیه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه.
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیدهگهێنێت ، ئه‌و هاوڵاتییه به هۆكارێكی نادیار له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری رانیه گیانی له‌ده‌ست دابوو.
پۆلیس ده‌شڵێت ، دوای ئه‌وه‌ی له پزیشكی دادوه‌ری رانیه توێكاری پزیشكی بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌نجامدرا، ده‌ركه‌وت هیچ پێكراویهك به جه‌سته‌یه‌وه نییه.
لهكۆتادا پۆلیسی راپه‌ڕین رایدهگهێنێت ، بۆ زانینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی ته‌رمه‌كه هه‌واڵه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كرایه‌وه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.