وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له دیوانی وه‌زاره‌ت ، سه‌ربه‌ست له زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پێشوازی كرد له شاندێكی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مریكی كه پێكهاتبوون له كۆڵۆنێڵ فانتریس جێگری فەرماندەی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی هاوبەش لە عێراق (OSC-l) وكۆڵۆنێڵ هارتوارت سەرۆکی ئەرکانی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی هاوبەش و كۆڵۆنێڵ سێڵین به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی له كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، خۆشحاڵی خۆی دەر‌بڕی به سه‌ردانی وه‌فدی میوان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، دواتر باس له بارودۆخی ئه‌منی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی به گشتی كرا. هاوكات سه‌ربه‌ست له‌زگین پڕۆسەی ریفۆرم و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی روونكرده‌وه لە چوارچێوەی پلانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ده‌شڵێت له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی میوان سوپاسی بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كرد‌و له‌وته‌یه‌كدا، رۆڵی پێشمه‌رگه‌یان له شه‌ڕی داعش به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌سه‌ر توندوتۆڵكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئه‌مریكا، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه و هیوایان خواست ئەو پەیوەندییه به‌رده‌وام بێت.
لە کۆتایی دیدارەكه‌داشدا بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، ئاماژه‌ی به ره‌وشی ناوچه جێناكۆكه‌كان كرد‌و دووپاتیکردەوە ، گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم پێویستیه‌كی گرنگه‌و زامنی گەڕانەوەی ئارامی و رێگه‌گرتنه له جموجوڵه‌كانی داعش و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له عێراقدا.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.