Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 22:11

به‌م نزیکانه‌ عێراق سنووری وشکانی له‌گه‌ڵ سعودیه‌ ده‌کاته‌وه‌

دەروازەی عەرعەر تاکە ده‌روازەی کراوەیە لە نێوان عێراق و سعوودیە
به‌م نزیكانه‌ عێراق سنووری وشكانی له‌گه‌ڵ سعودیه‌ ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: عێراق به‌م نزیكانه‌ دووبارە دەروازەی سنووری وشکانیی لەگەڵ سعودییەدا دەکاتەوە .

کەعبی راشیگەیاند: ئێستا دەروازەی عەرعەر تاکە ده‌روازەی کراوەیە لە نێوان عێراق و سعوودیە کە ساڵانە لە وەرزی حەجکردندا حاجیانی ماڵی خوا لە عێراقەوە پێیدا دەچنە سعوودیە، بەڵام تاکو ئێستا چەند دەروازەیەکی وشکانی لەگەڵ سعوودیە لە پارێزگای موسەننای باشووری عێراق بەداخراوی ماونەتەوە. 

کەعبی گوتیشی ده‌روازه‌ی سنووری وشکانیی جەمیعە لەنێوان سعوودیە و عێراق کە دەکەوێتە پارێزگای موسەننا لە ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دووبارە دەکرێتەوە .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.