Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 23:41

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی جەواد ساڵح نەورۆز دەکات

حاكم جەواد رۆژی 26/8/2019 كۆچی دوایی كرد
کوردستان TV
100%


مەسرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان  بەبۆنەی كۆچی دوایی جەواد ساڵح نەورۆز ناسراو بە (حاکم جەواد) پەیامێكی ھاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەكەیان دەكات.

 مه‌سرور بارزانى رایده‌گه‌ێنێت ، بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی  جەواد ساڵح نەورۆز ناسراو بە (حاکم جەواد) مان بیست،  پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری دەکەین، ئومێدەوارین خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.

جەواد ساڵح نەورۆز، خەڵكی رواندزە و جگە لەوەی پێشمەرگە بوو، وەك نووسەر خاوەنی چەند كتێبێكی چاپكراوە و چەندین وتاریشی لە رۆژنامە و گۆڤارەكان بڵاوكردووەتەوە، ساڵی رابردوو كتێبێكی لەبارەی مێژوویی رواندز و وەستا رەجەب چاپ و بڵاوكردەوە و ئەمساڵیش سەرقاڵی چاپكردنی كتێبێكی دیكەی بوو بەناوی (سەربار لە بنبار گرانتر) حاكم جەواد رۆژی 26/8/2019 كۆچی دوایی كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.