ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی، لیۆناردۆ دیكاپریۆ، بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری وەک هاوكاریی به‌خشییه هه‌وڵه‌كانی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ئاگره‌ی ماوه‌یه‌كه له دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی رێكخراوی ژینگه‌یی Earth Alliance كه دیكاپریۆ دایمه‌زراندووه، بڕی پێنج ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشن بۆ هه‌وڵه‌كانی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مازۆن.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، ئه‌و بڕه پاره‌یه راسته‌وخۆ ده‌درێته هاوبه‌شه خۆجێییه‌كان و ئه‌و خه‌ڵكه خۆجێییه‌ی به‌رگریی له ئه‌مازۆن ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئاگره‌ی له وڵاتانی به‌رازیل، پیرۆ، پۆلیسڤیا و پاراگوای دارستانه‌كانی ئه‌مازۆنی گرتووه‌ته‌وه، له دوو هه‌زارو 500 خاڵدا به‌ره‌وامه.
دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن كه ده‌كه‌وێته به‌شی باكووری ئه‌مریكای باشوور، رووبه‌ره‌كه‌ی پێنج ملیۆن و نیو كیلۆمه‌تر دووجایه و خاوه‌ندارێتی له چه‌ندین جۆری رووه‌ك و ئاژه‌ڵی كێوی ده‌كات.
ئه‌و ئاگره‌ی له دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن كه‌وتووه‌ته‌وه، تا ئیستا له پۆلیڤیا رووبه‌ری 500 هه‌زار هێكتاری لێ سووتاوه و له به‌رازیلیش چه‌ند هه‌زار هێكتارێك سووتاوه به‌ڵام روونكردنه‌وه له‌باره‌یه‌وه نادرێت.
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی چاودێریی دارستانی جیهانی(WRI) كه له 25ی نیسانی 2019دا بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ساڵی 2015ه‌وه تا ئێستا، رووبه‌ری 800 هه‌زار هێكتار له دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن له ناوچووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.