له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، بەڕێوەبەرایەتی سلێمانی دانیشتوانی چەند گەڕەكێكی سلێمانی ئاگادار دەكاتەوە كە بەهۆی شكانی هێڵێكی سەرەكی بۆ ماوەی سێ رۆژ ئاوی خواردنەوەیان نابێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت ، بەهۆی شكاونی هێڵی سەرەكی 1400 ملیمی گواستنەوەی ئاو لە قولەرەیسی چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی لە 28ی 8 ى 2019 و بۆ ماوەی 3 رۆژ ئاویان نابێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ده‌شڵێت ، كە تا كاتی چاككردنەوەی هێڵەكە بەكارهێنانی ئاو كەمبكەنەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی سلێمانى راشیده‌گه‌ێنێت ئه‌و گه‌ره‌كانه‌ى بێ ئاو ده‌بن له‌و ماوه‌یه‌دا بریتین له گه‌ره‌كه‌كانى تانكی كانی سپیكە، تانكی كوردسات، پرۆژەی هەواری شار، پرۆژەی كارێزەوشك (PWJ)، پرۆژەی دەباشان، پرۆژەی قرگەی 1، تانكی هەوارەبەرزە، تانكی قرگەی 2، تانكی هەندرێن. تانكی هیرۆن، پرۆژەی گردی جۆگە ، تانكی گردەگڕوێ.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.