له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه له‌سه‌ر بودجه‌ى داهاتى كاره‌باى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان و به‌بڕى زیاتر له (611.000.000) ملیۆن دینار، چه‌ند پرۆژه‌ى كاره‌با له‌سه‌ر تۆره‌كانى كاره‌با چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى سنورى پارێزگاى سلێمانى جێبه‌جێ ده‌كرێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، به‌چه‌ند گرێبه‌ست كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى واژۆكراوه بۆ دانانى محه‌ویله‌ى كاره‌با و فراوانكردنى تۆڕه‌كانى كاره‌با و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارزۆرى سه‌ره تۆڕه‌كانى دابه‌شكردن، ده‌یان محه‌ویله به تواناى جۆراوجۆر له‌سه‌ر تۆڕه‌كانى كاره‌با داده‌نرێت، كه یارمه‌تى ده‌رێكى باش ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى بارزۆرى سه‌ر محه‌ویله‌كان.
له‌كۆتادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، به‌گشتى پرۆژه‌كان بریتین له دانانى دانانى 35 محه‌ویله به تواناى جیاواز و راكێشانى تۆڕى كاره‌با و له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له كۆمپانیاكانى (ژیكاڵ)، (برێژ)، (بامۆك)، جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك پێویسته له ماوه‌ى 40 رۆژدا ته‌واو ببێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.