به‌هۆی هه‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به سوپای توركیا ناوچه شاخاوییه‌كانی ده‌ڤه‌ری ئاكرێیان بۆردومانكرد.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له ناوچه‌كه رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به سوپای توركیا به‌هۆی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، به چڕی ده‌ستیان به بۆردومانكردنی گووندی كوری كه ده‌كه‌وێته بناری چیاكانی رۆژئاوای باكورمان و رۆژهه‌لاتی چه‌م كرد، دیاره تا ئێستا ئاستی زیانه ماددی و گیانییه‌كانی ئه‌و بۆردومانه ئاشكرا نه‌كراون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.