وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە ، كۆبوونه‌وه‌ی دەوری لیژنەی راوێژكاری چاكسازیی كاروباری پزیشكی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌چوو.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، كۆبوونه‌وه‌كه بە سەرپەرشتی د. رزگار عه‌لی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پزیشکی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پێشمەرگە و نوێنه‌ری بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە و نوێنه‌رانی هێزەکانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ڕێوه‌چوو.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له سەرەتای كۆبونه‌وه‌کەدا، تیشك خرایه سه‌رچۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و پلانی ستراتیژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌رووی ته‌ندروستیەوە، پاشان به مه‌به‌ستی زیاتر پێشخستن و برەودان بە كاروباره‌كانی تەندروستی، ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پزیشكی ئاماژه‌یان به پرۆژه و به‌رنامه‌ی داهاتوویان كرد‌و پلانی چاكسازییان له بواری ته‌ندروستی سه‌ربازیی روونكرده‌وه.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ده‌شڵێت ، له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی تیشكیان خسته سه‌ر گرنگی کەرتی تەندروستی لە بواری سەربازی و ، ئاماده‌یی خۆشیان نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌رووی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و پرۆژه‌كانیان و بۆ ئه‌م مەبەستە چه‌ندین پێشنیار‌و راسپاردەیان خسته‌ڕوو.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.