لە هەولێر خولێکی مەشق و ڕاهێنانی 450 پێشمەرگەی هێزەکانی پێشمەرگەی زیرەڤانی، لەژێر ناوی شەهیدی فەرماندە عەمید ئەسکەندەر گەردی کۆتایی پێهات.
له خووله‌كه‌دا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پیشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: باشترین پاداشت بۆ شەهیدان، درێژەپێدانە بە ڕێبازی پیرۆزیان و خۆڕێکخستن و خۆسازدانە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە ئاسوودەییدا بژین.
وەزیری ناوخۆ گوتیشی، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە ساڵانی ڕابردوودا لە پرۆسەی بەرگریکردن لە کوردستان لە بەرانبەر دوژمنان‌دا ڕۆڵی سەرەکییان گێڕاوە.
هه‌ر له‌باره‌ی كۆتاییهاتنی خووله‌كه‌ش لیوا عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له خووله‌كه‌دا مه‌شق و راهێنانی پێشكه‌وتوو به‌و پێشمه‌رگانه دراوه كه ئاستیان زۆر به‌رز بووه و فێری چه‌ندین جۆری شه‌ڕ كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.