ئه‌مرۆ کچێکی کوردی ئێزدی لە سنووری نێوان تورکیا و سووریا رزگارکرا و چاوه‌ڕه‌وان ده‌كرێت هه‌ر ئەمڕۆ رادەستی کەسوکارەکەی بکرێتەوە.
حسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردی ئێزدی راگەیاند: بە هاوکاری ئاژانسی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی رزگار کرا.
حسێن قائیدی گوتیشی: كچكهكه ته‌مه‌نی 10 ساڵه و به ناوی ده‌نیس شه‌مۆ خه‌له‌ف له ساڵی 2014 كاتێ تیرۆریستانی داعش هێرشی كرده سه‌ر شنگال ئه‌و كچه له‌گه‌ڵ هه‌زاران كچ و ژن و منداڵی دیكه‌ی ئێزدی ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن داعش ڕفێندران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.