Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 05:47

سەرۆک بارزانی لە تەندروستی ئەمیری کوەیت دەپرسێت

جەخت لە برەودانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کوێت دەکرێتەوە
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆک بارزانی پەیامێکی تایبەت ئاراستەی ئەمریکی کوێت دەکات و جەخت لە برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کوێت دەکرێتەوە.

بەمەبەستی هەواڵپرسین لە تەندروستی ئەمیری کوەیت پێش نیوەرۆی ئەمرۆ، هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتی رێزدار جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانی د. عمر الکندیری کونسوڵی وڵاتی کوەیتی لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی لە هەواڵی تەندروستی ئەمیری کوەیتی پرسی و هیوای تەندروستییەکی باشی بۆ خواست.

هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە بەهێزی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی کوەیت کرایەوە، هەڵوێستی کوەیت لەبەرامبەر دۆزی رەوای کورد و کوردستان بەرزنرخێندرا و هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە بۆ ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی روویان لە کوردستان کردووە بە سوپاسەوە باسکران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.