Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 22:11

ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە

عێراق له‌ هه‌مبه‌ر بوردۆمانكردنى باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى په‌نا بۆ UN ده‌بات
کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەبارەی دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 28-8-2019، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کۆبوونەوەیه‌ك له‌سه‌ر ره‌وشى ئه‌منى و سیاسی عێراق ساز بکات.

لە کۆبوونەوەکەدا، جینین هینیس بلاسخارت، نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، راپۆرتێک لەبارەی بارودۆخی عێراق پێشکەش دەکات.

ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ به‌هۆى بۆردومانكردنى باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى دۆخى عێراق به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كى ناجێگیر چووه‌و لە بەیاننامەیەكیشدا دوێنى دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی هێرش و بۆردوومانەكانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانە نەناسراوەكان بۆ سەر بارەگا و هێزەكانی حەشدی شەعبی بێدەنگی شكاندو رایگەیاند كە سەروەری وڵاتەكە دەپارێزن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ده‌لێت" چەندین دیدارمان لەگەڵ باڵیۆزەكانی وڵاتان لە بەغدا ئەنجام داوە و لە هەموو دیدارەكاندا دووپاتمان لەسەر پاراستنی سەربەخۆیی عێراق و سەروەرییەكەی كردووەتەوە، هەروەها هەر دەستێوەردانێكی دەرەكیشی لە كاروبارەكانی ناوخۆی وڵاتەكەمان ڕەت ده‌كه‌ینه‌وه‌.

هەروەها ئاماژەی داوە كە ڕێوشوێنی پێویست و رێكاره‌ دیپلۆماسییه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری هه‌ر كارێك ببنه‌وه‌، كه‌ سه‌روه‌ری عێراقی تێدا پێشێل بكرێت. دووپاتیشی كردووەتەوە له‌ ڕێگه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشەوە، هه‌نگاوی پێویست ده‌نێن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.