وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە بەیاننامەکەیدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە رایگه‌یاند" ئه‌مریكا هیچ بارەگا و کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی حەشدی شەعبی بۆردومان نه‌كردووه.
وتیشى" ئەمریکا پاڵپشتیی له سەروەریی عێراق دەکات و ئه‌و جوره هه‌والانه دوورن له راستى و هیچ بنه‌مایه‌كى بۆى نییه.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه به‌هۆى بۆردومانكردنى باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى دۆخى عێراق به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كى ناجێگیر چووه‌و لە بەیاننامەیەكیشدا دوێنى دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی هێرش و بۆردوومانەكانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانە نەناسراوەكان بۆ سەر بارەگا و هێزەكانی حەشدی شەعبی بێدەنگی شكاند‌و رایگەیاند كە سەروەری وڵاتەكە دەپارێزن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ده‌لێت" چەندین دیدارمان لەگەڵ باڵیۆزەكانی وڵاتان لە بەغدا ئەنجام داوە و لە هەموو دیدارەكاندا دووپات‌مان لەسەر پاراستنی سەربەخۆیی عێراق و سەروەرییەكەی كردووەتەوە، هەروەها هەر دەستێوەردانێكی دەرەكیشی لە كاروبارەكانی ناوخۆی وڵاتەكەمان ڕەت ده‌كه‌ینه‌وه.
هەروەها ئاماژەی داوە كە ڕێوشوێنی پێویست و رێكاره دیپلۆماسییه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری هه‌ر كارێك ببنه‌وه، كه سه‌روه‌ری عێراقی تێدا پێشێل بكرێت. دووپاتیشی كردووەتەوە له ڕێگه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشەوە، هه‌نگاوی پێویست ده‌نێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.