وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رایگەیاند کە یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى لەسەردەمی داعشدا ئاسەوارەکانی ناو مۆزەخانەی موسڵی شكاند ده‌ستگیر كراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 27ی ئابی 2019، وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق لە راگەیەندراوێکیدا هاتووه کە هێزێكى هاوبه‌ش له به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى كاروبارى فه‌وجه‌كانى فریاكه‌وتنى سه‌ر به فه‌رمانده‌یى پۆلیسى نه‌ینه‌وا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگرى و دژه‌تیرۆرى نه‌ینه‌واى سه‌ر به ئاژانسى هه‌واڵگرى و لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدراڵى له وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ئەو ئەندامەی داعشیان ده‌ستگیر كردووه.
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا، چه‌كداره‌كه دانی ناوه به‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی موسڵی له مۆزه‌خانه‌ی ئه‌و شاره تێکشكاندوه، له یه‌كێك له ڤیدیۆكاندا ده‌رده‌كه‌وت و چه‌كوشێكى ئاسنینى به‌ده‌سته‌وه بوو په‌یكه‌ره دێرینه‌كانى ناو مۆزه‌خانه‌كه‌ی ده‌شكاند.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوە کە ئه‌و تاوانباره له ناوچه‌ى (ته‌ل رومان)ى لاى راستى شارى موسڵ ده‌ستگیركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.