دوای ئەوەی ئەمڕۆ زۆنی ناشناڵپارکی هەڵگورد - سەکران بەهۆکارێکی نادیار ئاگری گرت، دوای 11 کاتژمێر ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنتڕۆڵکرا.
ئەحمەد نەجات، بەرپرسی بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەلی دووبرایانی سنووری قەزای چۆمان، بەهۆکارێکی نادیار ئاگرێکی گەورە بە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوە، بە سەدان دۆنم پاوان سووتا، بەڵام خۆشبەختانە دوای بەهاناوەچوونی تیمەکانمان و بەهاوکاری خەڵکی ناوچەکە دوای 11 کاتژمێر، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.
گووتیشی: ناوچەکە شوێنێکی گەشتیارییە، زۆنی ناشناڵپارکی هەڵگورد-سەکرانە و خۆشبەختانە هیچ زیانی بۆ ڕەز و باخچەی هاووڵاتییان نەبووە، هەرچەندە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام بەهۆی مانەوەی پاشماوەی ئاگر و بوونی با، مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی ئاگرەکەمان هەیە.
سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکانیشیان، ناوبراو ڕایگەیاند: دوو کەسیان لەو شوێنە لەکاتی ڕووداوەکە دیتبوون، لێکۆڵینەوەکانمان بەردەوامە، هەرکاتێک بزانین کێن، بێگومان ڕادەستی یاساییان دەکەین بۆ ئەوەی ئیجرائاتی پێویستیان لەگەڵ بکرێت.
ئا: كهریم سمكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.