وەزارەتى خوێێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە راگەیەندراوێکیدا دەرچوانى دوازدەى ئامادەیی ئاگاداردەکاتەوە کە لە هەفتەى داهاتوەوە دەتوانن وشەى تێپەڕ و کۆدى بەکارهێنەرى سیستەمى زانکۆلاین وەربگرن.
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵادا هاتووە" لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوەوە دەرچوانى قۆناغى دوازدەى ئامادەیى خولى یەکەم و دوەم دەتوانن وشهی تێپهڕو نهێنی سیستەمى زانکۆلاین لە خوێندنگەکانیان وەربگرنەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند،"دواى هەوڵەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون لە وەزارەت و ناوەندى وەرگرتنى خوێندکاران، توانرا وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) بۆ سەرجەم دەرچوان ئامادەبکرێت و ئەمڕۆش وشهی تێپهڕو نهێنی ڕهوانهی وەزارەتى پەروەردە كرا".
وتهبێژی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی داواش لە دەرچوانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى دەکات لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوەوە سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی وشهی تێپهڕو نهێنی ئاماژە بەوەش دەدات پێویستە دەرچوان بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بیپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئه وشەى تێپەڕ و کۆدى بەکارهێنەرەوە دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.