به‌چاودێری لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندی سه‌وڵ و كانۆی كوردستان پاله‌وانێتى سه‌وڵ و كانۆی یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى كوڕان و كچان پاش نیوەڕۆی رۆژی سێشه‌ممه 27 ى 8 ى 2019 به‌به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانى دووکان، پێشمەرگەی سلێمانی، سیروانی شارەزوور، پیرەمەگرون، قەڵادزێ لە دەریاچەی دووکان بەڕێوەچوو.
لە پاڵەوانێتییەكه‌دا پێنج یانەی شارەکانی ھەرێمی کوردستان بە 18 یاریزان بەشدارییان کردووە لە کوڕان و کچان.
ئەنجامی پاڵەوانێتییەکەش ، یانەی دووکان لەسەر ئاستی کوڕان و کچان پلەی یەکەمی بەدەستھێنا و یانەی پێشمەرگە پلەی دووەم و یانەی پیرەمەگرون پلەی سێھەمی بەدەستھێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.