به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 10:15 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو ژنێك به‌ناوی ( م . ع . ر ) له‌دایك بووی ساڵی 1983، پیشه‌ی ژنی ماڵ، دانیشتووی شاری قه‌ڵادزێ له گه‌ڕه‌كی ئاشتی له لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه به سوتاوی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی.
ڕاشیگه‌یاندووه: به وته‌ی دایكی كچه‌كه‌ی نه‌وتی كردووه به‌خۆیدا و دواتر ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه، چونكه باری ده‌رونی ناجێگیر بووه و چه‌ند جارێكیش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر براوه‌ته لای پزیشك، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه ڕێژه‌ی سوتاوه‌كه‌ی زۆره، دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی، به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سوتاویه‌كه‌شی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 4 شه‌ممه گیانی له‌ده‌ستدا، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.