گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌ند ڕێنماییه‌كی نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێری له باره‌ی شۆفێری كردن له شه‌قامی 120 مه‌تری خێرا ڕایگه‌یاند.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 11ی پیش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی 4 شۆفێر به‌یه‌كه‌وه ڕووداویكی هاتووچۆ له‌سه‌ر شه‌قامی 120مه‌تری كه‌وته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه له جۆری پێكدادان بووه له نێوان 3 ئۆتۆمبیل له جۆره‌كانی پیكاب ده‌بڵ قه‌مه‌ره و كیایه‌كی تایبه‌ت و جێبێكی تایبه‌ت.
گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ تیژڕه‌ویی شۆفێری گهڵابهیهكی گه‌وره كه ویستبووی خێراییه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه به‌هۆی زۆر نزیكبوونه‌وه‌ى له ئۆتۆمبیله‌كانی به‌رده‌می مه‌قه‌ستی دروست كردبوو و له‌گه‌ڵ مهقهستدروستكردنهكهش پیكابێكی ده‌بڵ كه بهنزیكییهكی زۆر له ته‌نیشتییه‌وه ڕۆیشتبوو شۆفێره‌كه‌ی ویستبووی خۆی پیا نه‌كێشێت هه‌ربۆیه ئه‌ویش كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست دابوو و وه‌رگه‌ڕابوو، دواتریش كیایه‌كی تایبه‌ت و جێبێك هاتبوون یه‌ك له‌دوای یه‌ك خۆیان به پیكابهكهدا كێشابوو له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی نه‌بووه‌ـ به‌ڵام زه‌ره‌رێكی زۆر به‌ر ئۆتۆمبیله‌كان و شه‌قامه‌كه‌ش گه‌یشتووه و بۆ ماوه‌یه‌كیش هاتووچۆی شه‌قامی 120 مه‌تری سست كرد.
فازل حاجی ڕاشیگه‌یاندووه: دوای ئه‌و ڕووداوه هاتووچۆی هه‌ولێر چه‌ند ڕێنماییه‌كی بۆ شۆفێری كردن له‌و شه‌قامه ده‌ركردووه و داواش له شۆفێران ده‌كات پێیه‌وه پابه‌ند بن تا ڕووداوی هاوشێوه دووباره نه‌بنه‌وه.
ڕێنماییه نوێكانیش بریتین له:
- له‌كاتی ڕێكردن ماوه‌یه‌كی پێویست له‌نێوان خۆیان و ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رده‌میان جێ بهێڵن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پێشیان تووشی هه‌ر حاڵه‌تێكی كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی بوو، ئه‌وان خۆیانی پێدا نه‌كێشن.
- پابه‌ند بن به ڕۆیشتن به‌و خێراییه‌ی كه دیاری كراوه و ڕێگاپێدراوه، هه‌روه‌ها پابه‌ند بن به هێماكانی هاتوچۆ به تایبه‌تی له‌شه‌قامی 120 مه‌تری و به خێراییه‌كی كه‌متریش بڕۆن كاتیك لۆد له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه هه‌یه.
- بارهه‌ڵگره‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك نابێت له ڵاینی لای چه‌پی ڕێگایه‌كان بڕۆن، به تایبه‌تی له شه‌قامی 120 مه‌تری، به‌ڵكوو ده‌بێت و پێویسته له ڵاینی لای ڕاستی ڕێگایه‌كه‌دا و به خێراییه‌كی كه‌م بڕۆن، كه له شه‌قامی 120 مه‌تری به 80 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا دیاری كراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م بارهه‌ڵگره‌ش كه ئه‌م ڕووداوه‌ی نایه‌وه، به‌م خێراییه بڕۆیشتبایه، تووشی مهقهسكردن نه‌ده‌بوویه‌وه و ئه‌م كاره‌ساته‌ی نه‌ده‌نایه‌وه.
- پێوسته هه‌موو كات شۆفێری ئۆتۆمبێله بچووكه‌كان خۆیان له بارهه‌ڵگره‌كان به‌دوور بگرن، هه‌روه‌ها نه‌چنه نزیكیان و هه‌وڵ نه‌ده‌ن له‌لای ڕاستیان تێپه‌ڕاندن ئه‌نجام بده‌ن، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا بینراو نابن.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.