Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 20:35

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌ پلانی تازه‌ی تیرۆریستانی داعش هۆشداری ده‌دات

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: داعش له‌رێگه‌ی جموجوڵی شاراوه‌وه‌، پلانی تازه‌ی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداری ده‌دات له‌ پلانی تازه‌ی تیرۆریستانی داعش و رایده‌گه‌ینێت، داعش له‌رێگه‌ی جموجوڵی شاراوه‌وه‌، پلانی تازه‌ی هه‌یه‌ بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌موو مرۆڤایه‌تی. 

 راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێنت ، شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان  له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی كونسڵگه‌ری وڵاتی هه‌نگاریا و ئۆفیسی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌، كه‌ (میكلۆش سابۆ) جێگری سه‌ركونسڵی هه‌نگاریا له‌ هه‌ولێر، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌، به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاند: ‌ له ‌ئه‌مڕۆوه‌ ئــه‌ركی (تۆماس كیش ڤاری ) به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سه‌ربازی له‌ هه‌رێم كۆتایی هات و (ژۆڵت ڤارگا ) وه‌ك به‌ڕیوه‌به‌ری نوێی ئۆفیسی په‌یوه‌ندی سه‌ربازی له‌ كونسڵگه‌ری هه‌نگاریا، ده‌ست به‌كار ده‌بێت.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، ستایشی هه‌وڵ و ماندووبوونی فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌كانی هه‌نگاریای له‌هه‌رێم كردو به‌خێرهاتنی فه‌رمانده‌ی نوێی ئه‌و هێزه‌ی له‌ هه‌رێم كرد.


شۆرش ئیسماعیل له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راشیگه‌یاندووه‌ ،  ئێمه‌ به‌شانازییه‌وه‌ یادتان ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ مێژووی خۆماندا تۆماری ده‌كه‌ین، كه‌ رۆژانێكی سه‌خت ئێوه‌ هاوكارمان بوون و وه‌ك دۆستی هه‌میشه‌یی ئێمه‌ ده‌مێننه‌وه‌. 

راشیگه‌یاند: بوونی ئێوه‌و هاوپه‌یمانان له ‌ئێستادا، جێی بایه‌خی زۆری ئێمه‌یه‌، له ‌كاتێكدا تیرۆریستانی داعش خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌ن و له‌رێگه‌ی جموجوڵی شاراوه‌وه‌، به‌رنامه‌یان داڕشتووه‌ بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌موو مرۆڤایه‌تی. 

له ‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، هەردوولا کۆک بوون لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیەکان و بەردەوامی مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە.

 

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.