بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی شەترەنجی کوردستان کاتژمێر 5 ی ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە 28 ی 8 ی 2019 پاڵەوانێتی شەترەنجی لاوانی یانەکانی کورستان لەسەر ئاستی کوڕان و کچان لەهۆڵی شەترەنجی یانەی خانزاد لەهەولێر بەرێوەدەچێت
پاڵەوانێتیەکە لە حەوت جەولە پێکهاتووە و بە سیستەمی سویسری بەرێوەدەچێت
ئەمرۆ چوارشەممە دەستپێکی بەرێوه چونی پاڵەوانێتیەکەیە و تا ڕۆژی شەمممە 31 ی 8 ی 2019 بەردەوام دەبێت یارییەکان ڕۆژانە لە کاتژمێر پێنجی ئێوارە بەرێوەدەچێت
لە پاڵەوانێتیەکەدا هەر یاریزانیک 60 خولەک کاتی هەیە و لەگەڵ هەر جولەیەک 30 چرکەی لۆ زیاد دەبێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.