وه‌زیری ناوخۆی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر .
شاندی باڵای حكوومه‌تی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی یاسین تاهیر ئه‌لیاسری وه‌زیری ناوخۆ و شاندێكی یاوه‌ری گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكران.
بڕیاره سبه‌ی پێنج شه‌ممه شاندی باڵای حكومه‌تی عیراق له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم كۆببێته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم گفتوگۆ سه‌باره‌ت به بواری ئه‌منی، هاتووچۆ، پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.