دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و لەگەڵ سکترێر و ژمارەیەک ئەندامی مەکتەبەکە کۆدەبنەوە.
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە کە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و مەکتەبی سیاسی پ.د.ک کۆبوونەوە بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتری نیوان پەرلەمانی کوردستان و هێزە سیاسیەکانی کوردستان، رۆژی چوارشهممه، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی پ.د.ک ی کردووە و لەگەل سکرتێر و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی کۆبووەتەوە.
هەورامی نووسیویەتیشی"لەسەر کۆی بابەتە هەنوکەییەکان و پاراستنی یەکریزی گەلەکەمان و رووبەووبوونەوەی ئاستەنگە ناوچەییەکان ، بیرو ڕا ئاڵوگۆڕ کرا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.