Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:23

تره‌مپ و ئه‌ردۆغان له‌په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنییدا دوایین پێشهاته‌کانی سووریایان تاوتوێکرد

سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی بازرگانی بۆ 100 ملیار دۆلار دووپاتكردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامدا.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و دۆناڵد تره‌مپ له‌ پاڵ پرسه‌ دووقۆڵییه‌كاندا، دوایین پێشهاته‌كانی سووریاش تاوتوێ كراوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان خۆشحاڵی خۆی نیشانداوه‌ به‌و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ی له‌ لووتكه‌ی G-7دا له‌باره‌ی ئێرانه‌وه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌ كه‌ له‌ فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌چوو.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه‌، هه‌ردوو سه‌ركرده‌ سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی بازرگانی بۆ 100 ملیار دۆلار دووپاتكردووه‌ته‌وه‌، هاوكات جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كان بۆ پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و رێگریكردن له‌ قه‌یرانێكی دیكه‌ی مرۆیی له‌ ئیدلب كه‌ رژێمی سووریا تیایدا درێژه‌ به‌ هێرشه‌كانی ده‌دات.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.