ئه‌مڕۆ دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان شاندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه شاندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازییان لێكرا.
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان شانده‌كه و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد كه له‌باره‌ی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به ئاسایش و كارگێڕی گفتوگۆ ده‌كه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.