ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه عیماد مه‌هدی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی خهیراتی سه‌ر به شارۆچكه‌ی گه‌رمه كوژران و بریندار بوونی پێنج چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی له‌هێرشێكی چه‌كدارانی داعش راگهیاندو داواشی له‌به‌رپرسانی قه‌زای گه‌رمه كرد هێزی ئه‌منی زیاتر ره‌وانه‌ی شاره‌دێیه‌كه‌یان بكرێت.
به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی خه‌یرات له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه نیوز گوتی: دوێنی چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر مه‌فره‌زه‌یه‌كی سه‌ربه‌حه‌شدی عه‌شائیری له‌ناوچه‌ی زابتییه له شاره‌دێی خهیراتی سه‌ر به شارۆچكه‌ی گه‌رمه به‌دووری 53 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی رومادی .
هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌هێرشه‌كه‌دا چوار چه‌كداری حه‌شد كوژراون و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.