ژنه شۆفێره پێشبڕكێكاره‌كه‌ی ئۆتۆمبیل جێسی كامبس له ته‌مه‌نی 39 ساڵیدا به ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له ده‌ستدا.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه جێسی كامبس به هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له باشوری رۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌تی ئۆریگن بووه‌ته قوربانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ژنه پێشبڕكێكاره‌كه له میانه‌ی هه‌وڵدانی بۆ تۆماركردنی ڕیكۆرێكی نوێی خێرا لێخوڕین دووچاری ڕووداوی هاتووچۆ بووه و به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
جێسی كامبس ساڵی 2013 بووه به خێرالێخوڕترین ئافره‌ت له جیهاندا و توانی به ئوتومبێلی چوار تایی به‌خێرایی 640 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ریكۆردێكی جیهانی تۆمار بكات.
دوتر له مانگی 10ی هه‌مان ساڵدا ئه‌و ریكۆرده‌شی شكاند و توانی به خێرایی 777 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ئوتومبیله‌كه‌ی لێبخوڕێت.
به گوته‌ی پۆلیسی ویلایه‌تی ئۆریگن رۆژی دووشه‌ممه جێسی ویستویه‌تی ریكۆرده‌كانی پێشتر بشكێنێت، به‌ڵام خێراییه‌كه‌ی بووه‌ته هۆی نانه‌وه‌ی ڕووداوێك و به هۆشیه‌وه گیانی تێدا سپاردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.