وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، نیگه‌رانی خۆی نیشاندا له تویتێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حرێن كه پشتیوانی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی كردووه له سووریا، لوبنان و عێراق.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا له وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حرێن رایگه‌یاندووه، "ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حرێن ئیدانه ده‌كه‌ین و ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌م دواییه له‌سه‌ر خاكی عه‌ره‌بی ئه‌نجامدراون، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن زایۆنیستی دوژمنه‌وه به پاساوی به‌رگریكردن له خۆیان.
له به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا ، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات "حه‌شدی شه‌عبی له پاڵ هێزه چه‌كداره‌كانمان، پۆلیسی ناوخۆیی و ئیتحادی، پێشمه‌رگه و جه‌نگاوه‌رانی هۆزه‌كان وه‌ستانه‌وه بۆ به‌رگریكردن له خاكه پیرۆزه‌كه‌یان، بۆ رزگاركردنی شاره‌كانی عێراق و شكستپێهێنانی تیرۆریستانی داعش، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش قوربانی گه‌وره‌یان داوه".
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حرێن، شێخ خالید بن ئه‌حمه‌د ئال خه‌لیفه له تویتێكدا نوسیبووی، "ئێران جه‌نگی له دژ راگه‌یاندین له رێگه‌ی پاسه‌وانی شۆڕشهكهیی و حزبه لوبنانییه‌كه‌ی و حه‌شده شهعبییهكهی له عێراق و باڵه حووسییهكهی له یه‌مه‌ن و ئه‌وانی تریش، بۆیه نابێت لۆمه‌ی ئه‌وانه بكرێت كه لێیان ده‌ده‌ن و چه‌ك و جبه‌خانه‌كانیان تێكده‌شكێنن، ئه‌وه به‌رگریكردن له خودی خۆیان".
ئه‌و له تویته‌كه‌یدا ده‌قی مادده‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی هێناوه‌ته‌وه كه تیایدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌موو ده‌وڵه‌تێك مافی به‌رگریكردن له خۆی هه‌یه دژبه هه‌ر هه‌ڕه‌شه و په‌لاماردانێك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.