پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئاگرێكی گه‌وره له ناو كۆمپانیای نه‌وتی باكور له كه‌ركوك كه‌وته‌وه و تا ئێستاش ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی له كه‌ركوك پێی ڕاگه‌یاندین: ئاگرێكی گه‌وره له ناو كۆمپانیای نه‌وتی باكوور كه‌وتووه‌ته‌وه و تا ئێستاش نه‌تواندراوه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و ئاگركوژێنه‌وه له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دان به‌ڵام به‌هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی ئاگره‌كه نه‌تواندراوه تا ئێستا كۆنتڕۆڵبكرێت.
له باره‌ی هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه و زه‌ره‌ر و زیانه‌كان ڕایگه‌یاند: تا ئێستاش هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه دیار نییه و زه‌ره‌رو زیانه گیانیی ومادییه‌كان نه‌زاندراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.