نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له گوندی گرتكی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر سێتهگهرهیهك له گردێكی به‌رزه‌وه هه‌ڵدێرا و به‌هۆیه‌وه 5 كه‌سی خانه‌واده‌یه‌ك بوونه قوربانی
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی له پشده‌ر پێی ڕاگه‌یاندین: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له گوندی ده‌روه‌كۆتر ماتۆڕسكیلێك وه‌رگه‌ڕاو به‌هۆیه‌وه كچێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ به ناوی كه‌ویار حسێن هه‌مزه، گیانی له‌ده‌ستدا و 5 كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕینیش له ڕاگهێندراوێكدا له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ڕایگه‌یاندووه: كاتژمێر 10:45 خوله‌كی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه له گوندی ده‌روه‌كۆتر كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ـ بناری قه‌ندیل ماتۆڕسكیلێكی سێ ته‌گه‌ری كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌و دوای وه‌رگه‌ڕانی كچێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ، پیشه‌ی قوتابی، دانیشتووی گوندی (گرتك) سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر گیانی له‌ده‌ستدا و 5 كه‌سی تریش بریندار بوون.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ناو برینداره‌كاندا دوانیان برینه‌كه‌یان سه‌خته كه له‌ناویاندا ژنێكی تر هه‌یه، پاش گه‌یشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوكه هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر برینداره‌كانی گواستۆته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، برینداره‌كان به‌ڕێكران بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه و ته‌رمه‌كه‌ش به‌ڕێكرا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و پاش توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه قوربانیه‌كان ئه‌ندامی یه‌ك بنه‌ماڵه‌ن و له مه‌ڕ دۆشین گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 24 له‌یاسایی هاتووچۆ شۆفێره‌كه بانگهێشتراوه، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.





کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.