شاندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و وه‌زیری ناوخۆی عێراق، یاسین یاسری ئاماژه‌یان به هۆكاره‌كانی سه‌ردانه‌كه و ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ر خرانه‌به‌رباس و گفتوگۆ وه‌ك بابه‌تی ره‌گه‌زنامه، پاسپۆڕت و هاتوچۆی نێوان شاره‌كان.
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باش و سه‌ركه‌وتوو به‌رێوه‌چوو، ده‌توانین بڵێن باشترین كۆبوونه‌وه بووه كه تا ئێستا له لایه‌ن ھه‌ردوو وه‌زاره‌ت ئه‌نجام درابێت، ھه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ش گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا كه په‌یوه‌ندی به ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌وه ھه‌بوو له‌وانه ده‌ركردنی پاسپۆرت، ره‌گه‌زنامه، پێناسی باری شارستانی و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د گوتیشی: كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تی تازه‌ی ئه‌وه‌یه كه روو له عێراق بكه‌ین و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق رێكبكه‌وین و په‌یوه‌ندیه‌كانمان باشتر بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش گفتوگۆكانی ئه‌مرۆ به‌رێوه‌چوو.
ھه‌روه‌ها له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وه‌زیری ناوخۆی عێراق، یاسین یاسری گوتی: سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ ھه‌رێمی كوردستان سه‌ردانێكی گرنك بوو كه چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ گفتوگۆی له باره‌وه كرا كه په‌یوه‌ندیی به ھه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌وه ھه‌بوو له‌وانه مه‌سه‌له‌ی ئه‌منی و ده‌ستگیرتنی تۆمه‌تباران و ئاڵۆگۆڕی زانیارییه‌كان، له‌سه‌ر ھه‌موو ئه‌وانه بڕیاری گرنگ درا كه په‌یوه‌ندی به ژیانی خه‌ڵكه‌وه ھه‌یه، ھه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا قسه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و ١٠ ھه‌زار دیناره كرا كه له كاتی ھاتنی گه‌شتیارانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق لێیان وه‌رده‌گیرێت و پێویسته ئه‌و بڕه پاره‌یه لابدرێت.
یاسین یاسری گوتیشی: له راستیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تی گرنگ كرا له‌وانه؛ كاری ھه‌ردوو وه‌زاره‌ت، بابه‌تی یه‌كه‌م پاسپۆرت، ڤیزا، ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی، كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژه زیندوو و گرنگه له ھه‌رێمی كوردستان، ھه‌روه‌ھا هه‌ماهه‌نگیكردن له‌باره‌ی مه‌شق و راھێنان و ھاوكاری ئه‌منی ھاوبه‌ش، له‌باره‌ی ده‌ستگیركردن و ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی داواكراوان له لایه‌ن دادگای عێراقی و له پارێزگاكانی دیكه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.