سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی كه‌ركوك به‌كوردستان تیڤی راگه‌یاند: 130 خێزان له كه‌س كاری داعش كه له‌كه‌مپی حه‌مام عه‌لیل له‌موسڵ نیشته‌جێكرابوون، گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپی له‌یلان یه‌ك له‌شاره دێی دیلان له‌كه‌ركوك.
هه‌ر به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی هێندراون 504 كه‌سن و خه‌ڵكی شاره‌دێی ریازو زاب و ره‌شاد و شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ن.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی كه‌ده‌ست كه‌وتوون 200 خێزانی دیكه له‌رێگان، تاوه‌كو بهێنرێنه نێو شاری كه‌ركوك و به‌ناوی ئاواره له‌شاره‌كه نیشته‌جێیان بكه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 155 خێوه‌تیان بۆ ئاماده‌كراوه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكی دیكه‌ی ته‌عریب كردنی شاره‌كه‌و دواتر سوود بینین له‌ده‌نگی ئه‌و خێزانه بۆ به‌شداریكردن له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه وا بڕیاره له مانگی نیسانی 2020 ئه‌نجام بدرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.