به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له كه‌ركووك، هۆشداری ده‌داته ئیداره‌ی پارێزگاكه له‌باره‌ی پڕۆژه‌كان و هەڕەشەش دەکات و دەڵێت: له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر له‌رێی هێزیشه‌وه بێت مافی خۆیان وه‌رده‌گرنه‌وه و چاوه‌ڕێی هاوكاری كه‌س ناكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ی ئابی 2019 وه‌سفی عاسی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له كۆنگره‌كى رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: خه‌ڵكی كه‌ركووك (16) ساڵه چاوەڕوانی گۆڕانكاری دەكات، بەڵام ساڵ لەدوای ساڵ ئەو هیوایە بەرەو نەمان دەچێت و چیتر ئومێدمان نەماوە.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو جه‌ختیكرده‌وه لەمەودوا چاوەڕوانی كەس ناكەین هاوكاریمان بكات، خۆمان ئه‌گه‌ر بەهێزیش بێت مافی خۆمان ده‌به‌ین، چونكه كەس نییە لێپێچینه‌وه له گەندەڵەكان بكات.
سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنیش گوتی: داوا ده‌كه‌ین، ده‌رفه‌ت بدرێت خه‌ڵكی ئاسایی سوودمه‌ند بێت له‌و دامه‌زراندنه.
وه‌سفی عاسی، كه‌سایه‌تی دیاری هۆزی عوبێده، پێشتریش چه‌ندینجار ڕه‌خنه‌ی له ئه‌دای راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت هه‌بووه و تۆمه‌تباری كردووه به كاركردن بۆ هۆزه‌كه‌ی خۆی.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، به‌ره‌ی عه‌ره‌بی داوایانكرد بودجه‌ی كه‌ركوك بخرێته خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه و له پرۆژه‌كاندا جیاكاری نه‌كرێت، خزخزمێنه نه‌مێنێت و ته‌نده‌ری پرۆژه‌كان بدرێته كه‌سانی شایسته، تا به‌دوربێت له گه‌نده‌ڵی، گرنگریش بدرێت به گه‌ڕه‌كه عه‌ره‌بییه‌كانی وه‌ك واحید حوزه‌یران و عروبه.
محەمەد رەییاشی، وتەبێژی بەرەی عەرەبی یەكگرتوو لە كۆنگره‌كه‌دا داوایكرد نه‌زاهه‌ی كه‌ركوك چاودێری پرۆژه‌كان بكات و پارێزگاری بكات له موڵك و سامانی گشتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوسه‌نگی هه‌بێت له دامه‌زراندن و بارودۆخی ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كان له‌به‌رچاو بگیرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.